شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەمیانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ خۆبەخشانی جوڵانەوەكەی دەڵێت "ئەوەی من بریندار دەكات خیانەتی هاورێكانمە، من شەری یەكێتیو پارتیم كردوە چۆن ناتوانم شەری ئەوان بكەم بەس تا ئێستاش دڵم نایەت قسە لەسەر هاورێكانم بكەم".
ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت ئەوەی ئەو بریندار دەكات تەنها خیانەتی هاورێكانیەتی دەشڵێت "من متمانەم بەهاورێكانم كرد، من ئەوانم بە كەسوكاری خۆم دەزانی كەچی ئەوان خەنجەریان لێدام، من وەك برای خۆم سەیرم دەكردنو لەسەر سفرەیەك نانمان خواردو خەڵكم لەسەر عاجز كردن".
راشیدەگەیەنێت ئەو هیچ كارێكی نەشیاوی نەكردوە تا هاورێكانی سەنگەری لێ بگرن، رو لەهاورێكانی پێشوی دەڵێت "چیمكردوە تا ئێوە بەو شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بكەن، چ ویژدانێكە لەسەر تەلەفزیۆن جنێو بە هاورێی خۆت بدەیت"، داواش لە هاورێكانی ئێستای دەكات بۆ هیچ شتێك خۆیان نەدۆرێنن.
بەشێك لەقسەكانی شاسوار عەبدولواحید كە لەنێو تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراوەتەوە