سەفین دزەیی: حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەپێدانی موچە لەكاتی خۆیدا
  2019-04-28     

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەپێدانی موچە لەكاتی خۆیدا، راشیدەگەیەنێت گفتوگۆی باش هەیە بۆ ناردنی شایستە داراییەكان لەلایەن حكومەتی بەغداوە، دەشڵێت "دواكەوتنی حكومەت بەرژەوەندی هیچ لایەكی تێدا نیە".


ئاوێنە: سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندوە دانوستان و گفتۆگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت بەردەوامن و پێشبینی دەكرێـت لە ماوەیەكی نزیكدا حكومەتی هەرێم پێك بهێندرێـت، وتیشی "دواكەوتنی حكوومەت لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە و كاریگەری لەسەر بازاڕ دروست دەكات و دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێی هاوڵاتیان، بۆیە ئێمە لە حكومەتی هەرێم پشگیری لە هەوڵی خێرای لایەنەكان دەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت".


لەبارەی نرخی بەنزینیشەوە رایدەگەیەنێت هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی بەغدا بەشە بەنزینی هەرێم كە 17%ــیە، بنێرێت و ئێمەش پشگیریی هەر جۆرە هەوڵێك دەكەین لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەكردن و ناردنی بەشە بەنزینی هەرێم، هەر كاتێكیش بەش ەبەنزین لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، نرخی بەنزین دادەبەزێت".







زۆرترین بینراو
رۆژنامەیەکی بەریتانی: کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی پەنا بۆ هەواڵگریی بەریتانیا دەبەن
مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نه‌بوه‌
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
“نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئێران و ئەفغانستان”
تره‌مپ: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت پێویستمان به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ ئێران
مەترسیی هێرشکردنە سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا؛ ناوەندە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەنە نەتەنیاهۆ
ئاسایشی عێراق: لێدوانه‌كه‌ی باسم به‌دری‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانی لایه‌نی كوردی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر نمونه‌ی گریمانه‌یی بوه‌
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: نه‌ كاك بافل و نه‌ كاك مه‌سرور و نه‌ پارتی و نه‌ یه‌كێتی راستگۆنین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×