میدیاكانی توركیا دوای ده‌ستگیركردنیان ئه‌م وێنه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێن: وێنه‌ی دو تۆمه‌تباره‌كه‌یه
نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له‌ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، كه‌سێك
كه به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیمارات ده‌ستگیركرابو له‌زیندان خۆی خنكاندوه.
خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سه گومانیان له‌هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی هه‌یه‌و داوای
لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی داواكاری گشتی، پاسه‌وانه‌كانی
كاتێك سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ویستویانه خواردنی بۆ ببه‌ن، زه‌كی. ی. م. حه‌سه‌ن-یان
به خنكاوی دۆزیوه‌ته‌وه له به‌ر ده‌رگای توالێتی ژوری زیندانه‌كه‌یدا له به‌ندیخانه‌ی
سیلیڤری له رۆژئاوای ئه‌سته‌نبوڵ.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه
كردوه له‌روداوه‌كه‌وه‌و فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌رییش پشكنینی بۆ ته‌رمه‌كه
كردوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه یه‌كێكه له‌و دو گومانلێكراوه‌ی كه له
19ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نكه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تی
سیخوڕیكردن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسێكی توركیا بۆ رۆیته‌رز ئه‌و دو كه‌سه دانیان به‌وه‌داناوه
كه سیخوڕیان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه كردوه له‌توركیا.
توركیا وێڕای ئه‌وه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان كردبو به
گومانی ئه‌وه‌ی هاتنی بۆ ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندی به كوژرانی جه‌مال خاشوقچی،
رۆژنامه‌نوسی سعودی له‌كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ئیستانبوڵ هه‌بێت.
ئیمارات كه هاوپه‌یمانی سعودیه‌یه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌دا
له‌ساڵی 2017 په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند له‌كاتێكدا كه ئه‌نكه‌ره
پشتیوانی ده‌وحه ده‌كات و ئه‌وه‌ش گرژی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و
ئیماراتدا دروست كرد.
سعودیه‌و ئیمارات پێیانوایه كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌توركیا
به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان كه ریشه‌ی ئیسلامی هه‌یه، پشتیوانی له‌گروپه
ئیسلامییه‌كانی وه‌ك ئیخوان موسلیمین ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌و دو وڵاته‌وه
دژایه‌تی ده‌كرێن.
توركیا تا ئێستا باسی له ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و دو كه‌سه نه‌كردوه به‌ڵام
میدیا ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن دو كه‌سه‌كه فه‌له‌ستینین و هه‌ڵگری
پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ن.
یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه له‌چاوپێكه‌وتنێكدا
له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه كه له‌لایه‌ن سعویه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت
رایگه‌یاندوه، ده‌یانه‌وێت ته‌رمی باوكی بگه‌ڕێننه‌وه‌و داواشی له سه‌رۆكی فه‌له‌ستین
و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه لێكۆڵینه‌وه له گیان له‌ده‌ستدانی بكه‌ن.