كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ
سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كارده‌كات له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی رێكخراوی ئیخوان موسلمین، وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی پۆلێن بكات.
ئاوێنه: به‌پێی
هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه
ترامپ له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
سه‌رانی وڵاتانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه نیگه‌رانن له رێكخراوه‌كه راوێژی كردوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز
بڵاویكردۆته‌وه كه عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا
له‌گه‌ڵ ترامپ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی 9ی نیساندا بۆ واشنتۆن داوای له سه‌رۆكی
ئه‌مریكا كردوه كه ئه‌و رێكخراوه بخاته لیستی تیرۆره‌وه.
دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، ترامپ ستایشی عه‌بدولفه‌تاح
سیسی كردبو و به "سه‌رۆكێكی مه‌زن" ناوی بردبو، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كۆمه‌ڵیك
له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا لێ كه‌وته‌وه له‌باره‌ی تۆماری
سه‌رۆكی میسره‌وه له‌په‌یوه‌ست به بواری مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵه‌كانی بۆ مانه‌وه
له‌ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ‌و پلانه‌كانی بۆ كڕینی چه‌ك له روسیا.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیسی له میسر كه له‌دوای
له‌سه‌ر كارلادانی محه‌مه‌د مورسی سه‌ر به ئیخوان موسلمین له ساڵی 2013 هاته سه‌ر
ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵمه‌تێكی توندی دژ به ئیخوان موسلمین له میسر ده‌ست پێكرد.
ئیخوان
موسلمین له‌ساڵی 2012دا دوای ساڵیك له له‌سه‌ركارلادانی حكومه‌ته‌كه‌ی حوسنی
موباره‌ك له‌میانی روداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا چوه
سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ئێستا ئیخوان موسلمین له‌میسر قه‌ده‌غه كراوه‌و به هه‌زاران
لایه‌نگر و به‌شێكی زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی له‌زینداندان.