دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی
له‌ئێستادا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی چاره‌نوسی ئه‌و چه‌كداره دیلانه‌ی داعشه كه له‌میانی
شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا بۆ سهكهوتن به‌سه‌ر داعشدا له‌سوریا ده‌ستگیركراون.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ره‌خنه له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گرێت كه ئاماده‌نین ئه‌و
دیلانه وه‌ربگرنه‌وه كه خه‌ڵكی وڵاته‌كانیانن.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌تویتێكدا
رایگه‌یاند"یه‌ك هه‌زارو 800 به‌ندی داعشمان هه‌ن كه له‌شه‌ڕه‌كانی ئه‌م
دواییه‌ی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعشدا له‌سوریا به‌دیل گیراون."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌ئێستادا بڕیار له‌چاره‌نوسی
ئه‌و زیندانییه مه‌ترسیدارانه ده‌درێت كه چی‌یان لێ بكرێت.
له‌تویتێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه وڵاتانی
ئه‌وروپا له‌و ڕوه‌وه هیچ هاوكارییه‌ك ناكه‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی
رویداوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه وڵاتانی ئه‌وروپا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه
خه‌ڵكانی وڵاته‌كانیان له‌نێو ئه‌و دیلانه‌ی داعشدا وه‌ربگرنه‌وه كه ئه‌وه‌ش
"شتێكی باش نییه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی هه‌سه‌ده
نزیكه‌ی دو هه‌زار داعش له‌لای ئه‌وان دیلن و لهزیندانهكانداو به‌رده‌وامیش
داوایان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردوه كه ئه‌و دیلانه‌یان رادهستبكهنهوه به‌ڵام
بێ ئه‌نجام بوه.
هه‌سه‌ده له‌دوا پێشنیاریدا داوایكردبو كه دادگای
تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خاكی سوریا هه‌ڵبسێت به دادگایی كردنی ئه‌و
داعشه دیله بیانییانه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسیان.