2019-05-03   1235     
ئه‌میر حاته‌می
وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر هاوکارییه‌کانی ئه‌وان نه‌ده‌بوایه عێراق له‌لایه‌ن "ناحه‌زان‌و دوژمنانی ئاشتی‌و سه‌قامگیرییه‌وه دابه‌ش ده‌کرا".
ئاوێنه: میدیاكانی ئێران له‌زاری ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری ئێرانه‌وه بڵاویامردۆتهوه كه له‌کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌کانی عێراق رایگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر هاوکارییه‌کانی ئێمه نه‌ده‌بوو، عێراق له‌لایه‌ن ناحه‌زان‌و دوژمنانی ئاشتی‌و سه‌قامگیرییه‌وه دابه‌شده‌کرا."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه هه‌ڕه‌شه‌و ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م هه‌ردو وڵات وایکردووه که به‌رپرسانی سیاسی‌و سه‌ربازی له‌پێناو دابینکردنی بهرژهوهندییهکانو گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی ئێران‌و عێراق‌و هه‌روه‌ها ئاسایش‌و سه‌قامگیریی ناوچه‌که له‌ڕاوێژی به‌رده‌وامدا بن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، بۆ پته‌وبونی ئاسایش‌و سه‌قامگیریی ناوچه‌که تێچویه‌کی زۆر دراوه.
ئه‌میر حاته‌می وتویه‌تی، خوێنی گه‌نجانی ئیماندار‌و نیشتمانپه‌روه‌ری ئێران‌و عێراق ئاسایش‌و سه‌قامگیریی هه‌ردو وڵات ده‌سته‌به‌ر دهکاتو ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکارییو گیانفیداییه نه‌ده‌بو، ئه‌مڕۆ عێراق له‌لایه‌ن ناحه‌زان‌و دوژمنانی ئاشتی‌و سه‌قامگیرییه‌وه دابه‌ش ده‌کرا."
حاته‌می له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا له‌باره‌ی به "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه رونیكردۆته‌وه كه، "له‌تۆڵه‌ی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی واشنتن له‌لایه‌ن سوپاوه لهسوریاو عێراق بووه‌و ئه‌وان له‌م ڕێگایه‌وه هه‌وڵی ئه‌ویان ده‌دا ڕێگریی لهجێگیربونی ڕه‌وشی سیاسی‌و ئه‌منی سوریا‌و عێراق بکه‌ن."