وه‌زیری به‌رگری توركیا داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كات چه‌كه‌كانی‌ له‌یه‌په‌گه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌
  2019-05-03       918       
جێمس جێفری، خولوسی ئاكار

وه‌زیری به‌رگری توركیا داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كات چه‌كه‌كانی‌ له‌یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -یه‌په‌گه‌- وه‌ربگرێته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان قبوڵیان نییه‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی فوڕاته‌وه‌ دروست بێ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.

ئاوێنه‌: خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا،  رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌سودو ئه‌رێنیمان ئه‌نجامدا. سه‌رجه‌م تیۆرییه‌كان، بۆچونه‌كان، پێشنیاره‌كان‌و داواكارییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی رون خسته‌ڕو، ئه‌وانیش به‌تێگه‌یشتنه‌وه‌ گوێیان لێگرتین."

وتیشی‌،  "ئێمه‌ قبوڵمان نه‌كردووه‌و نایكه‌ین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی فوڕاته‌وه‌ دروستبێ بۆ سه‌ر وڵات، خه‌ڵك‌و سنوره‌كه‌مان. بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین چ رێوشوێنێك پێویست بێ بیگرینه‌به‌ر."

خولوسی ئاكار ئه‌وه‌شی‌ وت، "له‌م روه‌وه‌ داواكاریمان له‌ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ چی زووه‌ یه‌په‌گه‌ كه‌ هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ دوربخاته‌وه‌و چه‌كه‌كانیان لێوه‌ربگرێته‌وه‌و به‌لانیكه‌م بۆ ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر سنوره‌كانمان به‌ره‌و باشور دوریان بخاته‌وه‌".
زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×