ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگرو فڕۆکەیەکی
بۆمبهاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی وەک کاربەدەستێکی ئەمەریکا
دەڵێت ئێران ئاماژەی جێی نیگەرانی داوە.
ئاوێنه: بهپێی ههواڵێكی دهنگی ئهمریكا، كۆشكی سپی لهبهیاننامهیهكدا
لهزاری جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نهتهوهیی ئهمریكاوه رایگهیاندوه"وەک
کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ژمارەیەک ئاماژە و هۆشداریی نیگەرانبەخش لەلایەن ئێرانەوە،
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham
Lincoln و کۆمەڵەکەشتی یاوەری لەگەڵ بۆمبهاوێژێک ڕەوانەی
ناوچەی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا دەکات تاوەکو پەیامێکی ڕون و ئاشکرا بە
ڕژێمی ئێران بدات سەبارەت بەوەی هەر هێرشێک بکرێت بۆ سەر بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا
یان هاوپەیمانەکانمان، ئەوا بە هێزێکی پۆڵاین وەڵام دەدرێتەوە."
وتوشیهتی"ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەوڵ نادات
شەڕ لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا بکات، بەڵام لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر
هێرشێک، ئیدی لەلایەن بریكارهكانی ئێران یان سوپای پاسداران یاخود لە لایەن هێزە سهربازییهكانی
ئێرانەوە بکرێت."
کاربەدەستانی ئێران پـێشتر هەڕەشەی داخستنی گهروی هورمزیان
کردوە ئەگەربێتو هەناردەی نەوتیان ڕابگیرێت.
کۆتایی مانگی ڕابردو محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی سوپای
ئێران وتبوی، ئەگەر نەوتی ئێران بە گهروی هورمزدا نەڕوات، ئەوا نەوتی وڵاتانی دیکەش
بەویادا تێپەڕ نابێت.