هەولێر: قەرەبوی بەشداربوانی گوندی كۆری دەكرێتەوە
  2019-05-09       681       

نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بری 2 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار بۆ بەشی دوەمی قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتری تەرخانكراوە، ئاشكراشیدەكات حكومەت قەرەبوی بەشداربوانی گوندی كۆری لەشاری هەولێر دەكاتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەساتی دەستپێكردنی قۆناغی دوەمی قیرتاوكردنی شەقامی سەد مەتری هەولێر لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی " دەستکرا بە بەشی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامی 100 مەتری هەولێر، ئەمەش لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار دەکرێت"، دەستخۆشیش لەستافی كاری شارەوانی پارێزگای هەولێر دەكات.


ئاماژەبەوەش دەكات بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە قۆناغ بە قۆناغ هەڵمەتی قیرتاوكردنی شەقامەكان بەردەوام دەبێت.


لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا رایگەیاند رەنگە ئەمڕۆ یان بەیانی، مژدەیەکی خۆش بە بەشداربوانی گوندی کۆری بدرێت، حكومەت قەرەبوی بەشداربوانی گوندی كۆری لەشاری هەولێر دەكاتەوە.





زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×