ترەیلەری فیلمی پەیكەری دڵ
  2019-05-12       1820       

چاوەروان دەكرێت فیلمی "پەیكەری دڵ" كە فیلمێكی میوزیكەڵی كوردی‌و رۆمانسییە‌و لەلایەن هونەرمەند شوان عەتوفەوە كاری دەرهێنانی بۆ كراوە لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەسەر شاشەی سینەماكانی هەرێمی كوردستان نمایش بكرێت.


ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكانی تەواوی كارە هونەرییەكانی فیلمی میوزیكەڵ‌و رۆمانسی كوردی "پەیكەری دڵ" كۆتاییان هاتوە‌و چاوەروان دەكرێت لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەسەر شاشەی سینەماكانی كوردستان نمایش بكرێت، فیلمەكە بەرهەمی كۆمپانیای كام پرۆدەكشن‌و میترۆنیۆم پرۆدەكشنە.


ئەكتەرە سەرەكییەكانی فیلمەكە پێكهاتون لە "هەڵوێست موحەمەد، عەلی حەمەخان، نزار سەلامی، ژیان ئیبراهیم خەیات، ئەحمەد رەئوف، رۆژان حەمە جەزا، رێشان حەمۆ".

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×