سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی نزیك به‌نده‌ری "فه‌جیره"ی
ئیمارات كه ئه‌و وڵاته ده‌ڵێ، تێیدا چوار كه‌شتی بارهه‌ڵگری بازرگانی روبه‌ڕوی
كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه بونه‌ته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی ئێران روداوه‌كه به "ته‌قینه‌وه"
ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ش سه‌لماندی كه ئاسایشی باشوری كه‌نداو فشۆڵه.
ئاوێنه: پێشتر هه‌ندێك له‌میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه
له به‌نده‌ری "فه‌جیره"ی ئیمارات هێرشكراوه‌ته سه‌ر چوار كه‌شتی
بارهه‌ڵگر به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ره‌تیكرده‌وه ئه‌و روداوه له‌نێو
به‌نده‌ره‌كه‌دا روی دابێت.
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكی
لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی ئێران له‌تویتێكدا
رایگه‌یاند"ته‌قینه‌وه‌كانی "فه‌جیره" نیشانیاندا كه ئاسایشی
باشوری كه‌نداوی فارس فشۆڵه."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، پێشتر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، چوار كه‌شتی بارهه‌ڵگری بازرگانیی مه‌ده‌نی كه سه‌ربه وڵاتانی جیاجیان،
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روبه‌ڕوی كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه بونه‌ته‌وه له‌نێو ئاوه
ئیقلیمییه‌كانی وڵات‌دا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات
روداوه‌كه له‌كاتێكدابوه كه ئه‌و كه‌شتیانه به‌ره‌و كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی نزیك له
هه‌رێمی "فه‌جیره"و نزیك له ئاوه ئیقلیمییه‌كان له ئاوه ئابورییه‌كانی
ده‌وڵه‌تی ئیماراتدا به‌ڕێوه‌بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كرده‌وه تێكده‌رانه‌كه هیچ زیانێكی
گیانی و برینداربونی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و هیچ ماده‌و وزه‌یه‌كی زیانبه‌خشیش له‌و كه‌شتیانه‌وه،
دزه‌ی نه‌كردۆته ناو ئاوه‌كان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه كاره‌كان له به‌نده‌ری "فه‌جیره"
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌بێ هیچ وه‌ستانێك به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه روداوه‌كه له‌نێو به‌نده‌ره‌كه رویداوه دورن له راستییه‌وه‌و
هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌و به‌نده‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی له‌كاره‌كانی به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه
كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه بازرگانیانه به كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌و هه‌ڕه‌شه
له‌سه‌ر ژیانی كارمه‌ندانیان په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره‌و جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه
كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتییه‌كانی به‌جێبهێنێت بۆ رێگریكردن
له‌هه‌ر لایه‌نێك كه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی ده‌دات،
چونكه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.