دەستبەسەر ژمارەیەك تۆری ماسی‌و كەلوپەلی راوكردندا دەگیرێت
  2019-05-13       626       



بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە دەستیان بەسەر ژمارەیەك تۆری ماسی‌و كەلوپەلی راوكردندا گرتوە، پەراوی لێكۆڵینەوەشیان بۆ ئەو كەسانە كردوتەوە كە سەرپێچی بریارو رێنماییەكان دەكەن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بگرد لە ئەنجامی شەش چالاکی و دەرچوونیان بۆ دەریاچەی دوکان لە سنورەکانی ( ناحیەی بنگرد )، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و نەهێشتنی دیاردەی ڕاوکردنی ماسی،لە ئەنجامدا توانیان دەستبگرن بەسە 36  تۆڕی بێ خاوەندا و لەگەڵ یەك شەداوی ماسی گرتن.



لەلایەكی دیكەوە لەسنوری دەریاچەی دوكانیش دەستبەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی راوكردندا دەگیرێت‌و لەمبارەیەوە پۆلیسی دارستان نوسیویەتی " بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردن لە وەرزی گەرادانانی ماسی دا، بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆسەر دەریاچەی دوکان لە سنوری گوندی ( بنگردان ) بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکە ( ڕائد شەماڵ ) توانیان دەستبگرن بەسەر بەلەمێکی چووپ و 2 تۆڕ و 2 سەوڵ".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×