ڤیتامین E بەگرنگ دادەنرێت بۆ تەندروستی پێست و بەكارهێنانی رێكخراوی ئەو ڤیتامینە سوودی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پێستێكی تەندروست و رەونەقدار، دەتوانرێت ئەم ڤیتامینە لەرێگەی خواردنەوە دەست بكەوێت یاخود بەشێوەی دەرەكی كە دەدرێت لەپێست.
پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن بۆ پشتگوێ نەخستنی بەكارهێنانی دەرەكی سەرچاوەی دەستكەوتنی ڤیتامین E بەهۆی ئەوەی بەو شێوازە سوودی زیاترە بەراورد بەشێوازی دەستكەوتنی لەرێگەی خۆراكەوە، ڤیتامین E بە زۆرترین مەوادی دژەئۆكسان دادەنرێت كە لەپێستدا هەیە و بەگشتی سوودێكی زۆری لەسەر پێست هەیە:
1. پاراستنی پێست لەتیشكە زیان بەخشەكان: بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە ڤیتامین E توانای پاراستنی پێستی هەیە لەتیشكی سەرو وەنەوشەیی و شێرپەنجەی پێست، بەكارهێنانی ڤیتامین E لەگەڵ ڤیتامین C پێكەوە كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەپاراستنی پێست لە تیشكە زیان بەخشەكان.
2. تایبەتمەندێتی دژە هەوكردن: یەكێك لەسوودەكانی ڤیتامین E بۆ پێست بریتیە لەكەمكردنەوەی سووربوونەوە و برینداربوون و ئەو نیشانانەی بەهۆی هەستیاریی و هەوكردنی پێستەوە دروست دەبێت.
3. چاكبوونەوە لەبرینداری: رێژەی ڤیتامین E لەگەڵ ڤیتامین C لەپێستدا كەم دەكات بەشێوەیەكی خێرا لەكاتی برینداروون یاخود سووتانی پێست و زۆرجار ئەو چارەسەرانەی بۆ زوو چاكبوونەوەی برینداری و سووتاوی بەكاردەهێنرێت پێكهاتەكەی ڤیتامین E لەگەڵ ڤیتامین C و ماددەی زینكی تێدایە.
4. شێداركردنی پێست: لەماوەی دوو بۆ چوار هەفتە لەبەكارهێنانی دەرەكی ڤیتامین E ئەنجامەكانی دەردەكەوێت.
5. كەمكردنەوەی كاریگەری تەقین و چرچبوونی پێست: دەبێت كرێمی ڤیتامین E بدرێت لەپێستەكەو دوای 30 خولەك بشۆرێت.
6. بەدەستهێنانی نینۆكی بەهێز: نوقمكردنی نینۆك بۆ ناو ئاوی شلەتێن كە ڤیتامین E تێكەڵ كرابێت بۆ ماوەی 10 خولەك و دووبارەكردنەوەی ئەو پرۆسەیە پێنج جار لەهەفتەیەكدا دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی نینۆكی بەهێز.
7. شێداركردنی لێوی ووشك و قڵیشاو: لێدانی كرێمی ڤیتامین E بەراستەوخۆ لەلێو بە بەردەوامی بەسوودە بۆ رزگاربوون لەو كێشەیە.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی