ئارێز عهبدوڵا، ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی داوا له
نێچیرڤان بارزانی دهكات چاوێك به بڕیاری گواستنهوهی فهرمانبهره یهكێتییهكان
له سهرۆكایهتی ههرێم بۆ وهزارهتهكانی دیكه بخشێنێتهوه، بهپێچهوانهوه
یهكێتی چاو لهو جۆره بڕیارانه ناپۆشێت.
ئاوێنه: ئارێز عهبدوڵا، ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی
له راگهیهندراوێكدا له لاپهڕهی خۆی له فهیسبوك رایگهیاند"لە ھەلومەرجێکدا
کە ھەمومان چاوەڕوانی ئەنجام و لێکەوتە باشەکانی رێککەوتن و پێکھێنانی کابینەی نوێی
حکومەت و کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێمین، ئەمڕۆ لەپڕ ھەواڵی گواستنەوەی نزیکەی ھەمو
فەرمانبەرە یەکێتیەکان و چەند پارتییەکی ناو دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ وەزارەتەکان
بڵاوکرایەوە. ئەو ھەواڵە لە ئەنجامی بڕیارێک بو کە بە ئیمزای سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی
وەزیران دەرکراوە."
وتوشیهتی"بەراستی ئەو بڕیارە جێگای نیگەرانییە."
ئارێز عهبدوڵا ئهوهشی خستۆتهڕو"ئەو فەرمانبەرانە
دەمێکە لەوێ کاردەکەن. ئەگەر گواستنەوەشیان پێویست بێت دەبوایە چاوەڕوانی ھەڵبژاردنی
سەرۆک و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بوان."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه كه ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە
حکومەتێکی ھاوپەیمانی پێک دەھێندرێ و خەڵکی چاوەڕوانی کەمکردنەوەی ناکۆکیەکان و بەیەکەوە
کارکردنن، نەک پاکتاوکردنی دامەزراوەکان و تاپۆکردنیان لەسەر لایەنێکی دیاریکراو.
جهختیشی كردۆتهوه كه "سەیرکردنی کارمەندان و فەرمانبەرانی
دەوڵەت بەچاوی حزبی و مامەلەی حزبایەتی کارێکی نەشیاوە، ئەبێ ھەمو لایەک بزانین کە
دامەزراوەکانی دەوڵەت موڵکی ھەمو خەڵکی کوردستانن و ناکرێ لایەنێک یان چەند لایەنێک
لە ئەلف تا ی خاوەندارێتیان بکەن."
ئاماژهی بهوهشداوه كه لە ھەرێمی کوردستان ئازادی بیر
و باوەڕ و حزبایەتی ئازادە، ناکرێ بەھۆکاری بیروبۆچونی جیاواز ھاوڵاتیان بەگشتی و کارمەندانی
حکومەت بەتایبەت لە مافەکانیان بێ بەش و جیاکاریان پێبکرێ.
رونیشیكردۆتهوه"سزادانی بەکۆمەڵ کارێکی نا دەستوری
و رێکارێکی نایاساییە و نابێ ئەو جۆرە ھەنگاوانە بندرێن."
سهرنجیشی بۆ ئهوه راكێشانهوه"راستە چەند ئەندامێکی
پارتیش لەناو ئەو لیستەدان، بەڵام ئایا ئەوانە بەئاگری یەکێتیەکانەوە سوتاون یان بۆ
پاساوی پاکتاوکردن کراونەتە قوربانی؟"
ئارێز عهبدوڵا باسی لهوهش كردوه كه سەرەڕای ئەوەش ھەواڵێکی
وا ھەیە کە ھەندێ فەرمانبەری پلە باڵای سەرۆکایەتی ھەرێم و ھەندێ جێگای تریش ناچار
بەخۆ خانەنیشکردن دەکرێن. ئەوەش ھەنگاوێکە کە نە لەڕوی سیاسی و نە لە روی یاسای لەبەرژەوەندی
گشتی نییە و نابێ.
لهكۆتاییشدا هیوای خواستوه نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەت
ئێستا و سەرۆکی ئاییندەی ھەرێم چاوێک بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە. و وتوشیهتی"بەپێچەوانەوە
یەکێتی چاو لەو بڕیارە و بڕیاری تری لەو جۆرەش ناپۆشێ، چونکە لە پشتی ئەو جۆرە بڕیارانە
بابەتی تر دەخوێندرێنەوە، ئەو بابەتانەش نیگەرانی و دڵەراوکێ و ترس لەناو خەڵکی کوردستان
دروست دەکەن."