بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبونەوەدایە
  2019-05-14       1197       

 

بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكۆبونەوەدا، بەپێی میدیای ئەو حزبە كۆبونەوەكە تایبەتە بە پشكەكانی یەكێتی لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و گفتوگۆش لەسەر دۆخی هەرێم‌و عێراق‌و ناوچەكە دەكرێت.

 

ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بۆ تاووتوێكردنی پشكەكانی یەكێتی لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و دۆخی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و ئەو ئاڵۆزیانەی روی لەناوچەكە كردوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەگای سەرەكی خۆی بەسەر پەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەكۆبونەوەدایە، كۆبونەوەكەی ئەمرۆ لەكاتێكدا دوێنی "دو شەممە" پارتی دیموكراتی كوردستان كۆی فەرمانبەرانی یەكێتی لەسەرۆكایەتی هەرێم گواستوەتەوە.


 لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم یەکێتی 10 وەزیر و 2 پۆستی باڵا و چەند بریکارێکی وەزیری بەرکەوتوە، بەڵام تا ئێستا یەكێتی بریاری كۆتایی لەسەر كاندیدكردنی "بێگەرد تاڵەبانی یاخود رێواز فایەق" نەداوە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، بۆچونێكیش لەناو ئەو حزبە دروست بوە كە پەیرەوی دو ساڵ بە دو ساڵ بكرێت بۆ پركردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×