پیرەمەگرون: دەستگیركردنی 2 راوچی
  2019-05-14       714       

لەراگەیەنراوێكیدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی ئاماژە بە دەستگیركردنی دو راوچی دەكات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون لە ئەنجامی دەرچونێکیان بۆ سنوری گوندی "تەرەمار" توانیان 2 ڕاوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بون، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر 2 کەوی زیندو 2  داو 2  چەقۆ و 2 ماتۆڕسکیل لەگەڵ سپیکەرێکی دەنگی کە بۆ ڕاوکردن سودی لێوەرگیراوە.



دەقی راگەیەنراوەكەی پۆلیسی دارستان


بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون ( ٢ ) ڕاوچی دەستگیر دەکات.

کوردستان بە ژینگە و سروشتە سەرنجڕاکێشەکەیەوە جوانە، پارێزگاریکردن و هێشتنەوەی ژینگەی هەر ووڵاتێك بە شێوە سروشتییەکەی، نیشانەی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگاکەیەتی، بۆ ئەوەی ئێمەش خاوەنی ژینگە و سروشتێکی جوان و سەرنجراکێش بین، پێویستە هەموومان پارێزەر و دۆستی ژینگە بین، بەڵام بەداخەوە ئەوەی جێگای نیگەرانییە هەندێك لە هاوڵاتیان بۆ بەرژەوەندی و حەزێكی تایبەتی خۆیان ڕاوی باڵندەو ئاژەڵی کێوی دەکەن و سروشت و ژینگەی کوردستان دەشێوێنن.

خۆشبەختانە و ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە هێزو مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بە بەردەوامی و بێ ماندو بوون چاودێری چیا و دۆڵ و دەشتەکان دەکەن و پارێزگاری لە سروشت و ژینگە دەکەن.

بۆ ئەو مەبەستە بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون لە ئەنجامی دەرچونێکیان بۆ سنوری گوندی (تەڕەمار) بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکە ( نقیب/ ئومێد محمود ) توانیان ( ٢ ) ڕاوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر ( ٢ ) کەوی زیندوو ( ٢ ) داوو و ( ٢ ) چەقۆ و ( ٢ ) ماتۆڕسکیل لەگەڵ سپیکەرێکی دەنگی کە بۆ ڕاوکردن سودی لێوەرگیراوە،

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×