شاره‌زایه‌كی ئابوری كه راوێژ ده‌داته ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی
هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ملیار دۆلارێكی له‌قه‌رزه‌كانی
داوه‌ته‌وه‌و مانگی داهاتوش كۆتایی به‌و چوار ملیار دۆلاره دێت كه هه‌رێم به قه‌رز
له توركیای وه‌رگرتبو.
ئاوێنه: سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه رێباز حه‌ملان، وه‌زیری
دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردبو كه له‌ماوه‌ی رابردودا زیاتر له
یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەباو بەڵێندەرانی ناوخۆ‌و بیانی
و بانكە ئەهلیەكانی داوه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 2014ه‌وه‌و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی رابردو چه‌ندان ملیار دینار قه‌رزی وڵاتان، به‌ڵێنده‌رانی
ناوخۆیی و بیانی و هه‌روه‌ها بانكه ئه‌هلییه‌كانی هاته‌سه‌ر.
به‌پێی قسه‌ی د. ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە
و زانیاریی ستراتیژی كوردستان، كه راوێژ ده‌داته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم،
"حكومەت بە پلانێكی باش قەرزەكانی دەداتەوە.
ئه‌و بۆ میدیاكانی پارتی، وتی"لە كاتی قەیرانی داراییدا،
حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار ملیار دۆلاری قەرزی بە دو وەجبە لە توركیا وەرگرتبو،
لە مانگی داهاتودا دانەوەی قەرزەكە كۆتایی دێت، واتا هەر چوار ملیارەكە پاكتاو دەبێت."
خۆشناو پێی وایه دانەوەی قەرزەكان بەو ئاستە هەنگاوێكی "گرنگ
و دڵخۆشكەرە"و وتیشی "ئه‌وه سوكبونی قەیرانی داراییه، كە قەرز سوك بوە
و دراوەتەوە، چونكە قەرز نەدرێتەوە، هەر كەڵەكە دەبێت و سوی دێتە سەر، ئەو سووەش دەبێت
لە داهاتی گشتی بدرێتەوە."
به‌پێی قسه‌ی خۆشناو، حكومه‌تی هه‌رێم لە مانگی 8ی
2017وە دەستی كردوە بە دانەوەی قەرزەكانی.