"به‌غدا نوسراوی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌ركردوه‌"
  2019-05-14       1439       

بەڕێوەبەرێکی بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات کە نوسراوی ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرکراوەو سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ پاره‌كه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بەمیدیاكانی پارتی ڕاگەیاند"نوسراوی ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرکراوەو سبەی چوارشەممە نوسراوی تەمویلەکه بۆ ئێمە دێت، ئێمەش پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەین."

وتیشی"ئەو پارەیە بۆ تەواوکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەبێت."

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، داد، سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دابه‌ش بكرێت.
مانگانە عێراق 454ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی کوردستان ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×