كاوه محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی
گوندی په‌لكانه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان-ی سه‌ربه كه‌ركوك ده‌ڵێت، هه‌ندێ كه‌ناڵی
میدیایی ده‌یانه‌وێت وای ده‌ربخه‌ن كه مه‌سعود بارزانی له هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی
كێشه‌كه‌دایه له‌كاتێكدا بارزانی خۆی هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌یه. ده‌شڵێت، پێشتر
هه‌مو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی به‌غدا سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردوه ته‌نها
فراكسیۆنی پارتی نه‌بێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هاوڵاتیانی
كورد‌و عه‌ره‌ب له گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان-ی كه‌ركودا رویدا
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نزیكه‌ی 200 هاوڵاتی عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌ر
چونه‌ته گونده‌كه و داوایانكردوه گوندنشینه كورده‌كان ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن، ئه‌مڕۆش
ژماره‌یه‌كی تریان جارێكی تر چونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌مان گوند و ناكۆكی دروستبوه.
پەڵکانە و چەند گوندێکی تری ناحیەی سەرگەڕان-ی پارێزگای کەرکوک،
پێشتریش بۆ چه‌ند هەفتەیەک بونه جێی بارگرژیی و مشتومڕی خەڵک و لێپرسراوان دەربارەی
خاوەندارێتی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەوتەی کورد لەژێر فشاردا هەوڵی دەرکردنیان
دەدرێت لەکاتێکدا عەرەب بە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیانی دەزانن.
له‌وباره‌یه‌وه كاوه محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاند"بەداخەوە ٸەمڕۆ
جارێکی دیکە عەرەبە ھاوردە گەڕاوەکان, کێشەیان بۆ کوردانی گوندی (پەلکانە)ی سەر بە
ناحیەی (سەرگەڕان) دروستکردەوە و گرژی لەناوچەکە کەوتەوە."
وتیشی"ٸێمە وەک ٸەندامی ٸەنجومەنی نوێنەرانی عیراق,
پێشتر بەشێوەی مەیدانی سەردانی ناوچەکەمان کردوە و پەرلەمانتارانی ھەمو فراکسیۆنە کوردستانیەکان
بەیەکەوە لەگەڵ خوشک و برا کوردەکانمان لەخەڵکی رەسەنی ٸەو ناوچەیە بوین (تەنھا فراکسیۆنی
پارتی نەبێت)."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ھەمو لەخەمی ٸەو خەڵکە غەدرلێکراوە
و گەڕاندنەوەی مافی خاوەندارێتیان لەخانو و زەوییەکانیان بوین و رۆژانە (بە ٸێستاشەوە)
لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی بەغدا لەسەر خەت بوین, تاکە یەک بەرپرسی بەرز و نزمی ھەرێم
خۆیان لەو پرسە نەتەوەیی و یاساییە بەساحێب نەکرد."
وتیشی"کەچی ٸێستا ھەندێ کەناڵی میدیایی دەیانەوێ وای
دەربخەن کە ٸەوە (مەسعود بارزانی) سەرۆکی پارتیە لەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدایە..بەراستی
سەیرە ٸەو (بارزانی)ە خۆی ھۆکاری سەرەکی کێشەکەیە کە تەنھا لەپێناوی ٸەوەی ببێتە (پاڵەوانی
نەتەوەیی), لەگەڵ یەکێتی و ھەندێ لایەنی دیکە لەٸەیلولی ساڵی (٢٠١٧)دا بڕیاری سەرکێشانە
و ناسیاسیانەی ریفراندۆمیان دا و دواتر لە (١٦ی ٸۆکتۆبەر)ی ھەمان ساڵدا نیوەی خاکی
کوردستانیان پێشکەشی حکومەتی عیراق کرد و ٸیتر لەوساوە (راکان جبوری) پارێزگاری کەرکوک
بەوەکالەت دەستیکرد بە ھەڵمەتی سەپاندنەوەی بڕیار و سیاسەتەکانی تەعریب."
كاوه محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت"لەمەشیاندا ھەر ٸەو (بارزانی)ە
رێگری سەرەکی بوە کە نەتوانراوە تا ٸێستا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک ھەڵبژێردرێت.
ٸێستاش کە دەڵێن تەدەخولی کردوە و گوایە کێشەکەی چارەسەر کردوە, تەنھا دامرکاندنەوەیەکی
کاتیی گرژییەکانە و ھیچی تر, ٸیتر ٸەو ھەمو چەواشەکارییە چیە ٸەو کەناڵە میدیاییانە
دەیکەن, وەک ٸەوەی مادەی (١٤٠)ی جێبەجێ کردبێت کە (١٤) ساڵە لەبەر تەماعی پۆست و پارە,
خەمێکی جدی لەو مادە دەستوریە و خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان نەخواردوە."