د.فه‌رهاد پیرباڵ: ئه‌گه‌ر ڕۆژ لەسەر شانی ڕاستم دابنێن، مانگیش لەسەر شانی چەپم دابنێن له‌كاندید بوون بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكشێمه‌وه
  2019-05-15       3014       

د. فەرهاد پیرباڵ، نوسەر‌و مامۆستای زانكۆ لەبارەی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دەڵێت " ئه‌گه‌ر ڕۆژ لەسەر شانی ڕاستم دابنێن، مانگیش لەسەر شانی چەپم دابنێن له‌كاندید بوون بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكشێمه‌وه، له‌هه‌مو كه‌س شایسته‌ترم بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، كاریزمایی من زیاترە له‌ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان".

 

ئاوێنە: د. فەرهاد پیرباڵ بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە لەهەمو كەس زیاتر خۆی بە شایستەتر دەزانێت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، دەشڵێت "كاریزمایی من زیاتر له‌ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان "نێچیرڤان بارزانی" چونكه‌ كاریزمایی ئه‌و ئه‌و ڕۆژه‌ كۆتایی هات و مرد كه‌ "بانقی هه‌رێم" تاڵان كرا بارزانی و "به‌رهه‌م ساڵح" له‌تاڵانكردنی ئه‌و بانكه‌ به‌رپرسن".


راشیدەگەیەنێت " کاک نێچیرڤان برای بەڕێزی منە مافی خۆشمە ئەو قسەیە بکەم، بەڵام خۆم بە چەندین قات،"شانزە قات" لەسەرو نێچیرڤان بارزانی دەزانم، وە خۆم لەسەر و "بەرهەم-یش" دەبینم کە ئەو سەرۆک کۆمارە چی هەیە بۆ کورد؟ چ سودێکی هەیە؟ جا نێچیرڤان بەرزترە لای من ، من لە "بەرهەم" زۆر بەرزترم جا لە "بەرهەم" خۆی بپرسن بزانن چەند قات لە خوار نێچیرڤانە، ئیتر دەبێت من چەندە لە بەرهەم بەرزتر بم.

باس لەوەش ئەو لایەنانەی بە نێچیرڤان بارزانی ڕازی نین و دەنگی پێنادەن ئەگەر دەنگ نادەن بەپیرباڵیش  با بیدەن بە "عەلی باپیر" وتیشی "ئەی کاتی خۆی نەیدەوت "مەسعود بارزانی" سەد بەدیلی هەیە، دەی کوا با ئەمڕۆ بێت خۆی کاندید بکات ئەگەر پیاوێک قسەی کرد با بیباتە سەر بۆ ئێستا بەدیلێک نیە؟ کوا ئەو پیاوانەی خۆیان بە سەرۆک دەزانن کوان بۆ خۆیان کاندید ناکەن؟ من هەر وەک "تەحەدایەک" خۆم کاندید کرد".


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×