کوردستان سێوکانی دەبێتە راوێژکاری بەرهەم ساڵح
  2019-05-15       1291       
کوردستان سێوکانی

کوردستان سێوکانی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و راوێژکاری سەڵاحەدین بەهادین، دەبێتە راوێژکاری بەرهەم ساڵح.

ئاوێنه‌: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا پەیجی فەرمی یانەی ئاشتی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگه‌یاندووه‌، "دوای ئەوە وەك ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بەرھەم ئه‌حمد ساڵح دەسبەكار بو، ئەمڕۆ لەباره‌گای یانەی وەرزشی ئاشتی دوای كۆبونەوەی دەستەی كارگێڕی دواجار بەڕێز كوردستان سێوكانی بەمۆڵەتێكی شەش مانگی ماڵئاوای لەئەندامانی یانە كرد".

کوردستان سێوکانی، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووەو بۆ ماوەی حەوت ساڵیش سەرۆکی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی کورد بووەو دەرچوی بەشی فیزیای زانکۆی موسڵە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×