2019-05-21   699     
نوری سه‌باح دلێمی
بریاره ساڵی داهاتو سه‌رژمێری گشتیی له‌عێراق ئه‌نجامبدرێت‌و وه‌زیری پلاندانان-یش ده‌ڵێت، ئامانجیان له‌پرۆسه‌كه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه به‌خه‌ڵك‌و گه‌شه‌پێدانی وڵاته.
ئاوێنه: نوری سه‌باح دلێمی وه‌زیری پلاندانانی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هه‌مو ئاماده‌كارییه پێویستییه‌كانمان ته‌واوكردووە بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی لهسه‌رتاسه‌ری وڵات له‌تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠".
وتیشی، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دوچاری هیچ به‌ربه‌ستێكی سیاسیی نه‌بونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، "كه‌شی سیاسی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی گونجاوه. ئامانجمان له‌وه‌ش پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانه به‌خه‌ڵك‌و گه‌شه‌پێدانی وڵاته".