موزیکسیانێکی کورد بەشداری فیلمێکی دیزنی دەکات
  2019-05-25       3011       


ئا: ئیمان زەندی

موزیکسیانێکی کورد بەناوی سالار ئەسید لەفیلمێکی دیزنی بەناوی (عەلائەدین) بەمۆسیقای میسری بەشداری لەو فیلمە دەکات.

سالار ئەسید لەپەڕەی تایبەتی فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی وەكو ئەکتەر بەشدارییم لەم فیلمەدا کردوە کە زۆربەی موزیکەکانی ئەم فیلمەم ژەنیوە بە(کەمانچە کوردیەکەم).

سالار ئەسید لەبارەی بەشدای کردنی لەفیلمی دیزنی (عەلائەدین) بۆ ئاوێنە وتی "من زیاتر لەدوو ساڵە و نیوە لەگەڵ گروپی موزیکی ئۆکسفۆرد مەقام کار دەکەم، کە یەکێکە لەگروپە ناسراوەکانی بەڕیتانیا بۆ موزیکی ئۆرینتاڵ".

وتیشی "ساڵ و نیوێك پێش ئێستا بانگێشتکراین بۆ تۆمارکردنی چەند پارچە موزیکێك بۆ فیلمی عەلائەدین، بەوھۆیەوە چەند موزیکی دانسمان تۆمارکرد و لەگەڵ چەند سۆلوی تایبەت، زۆربەی موزیکەکان لەدانان و ئەرێنجی موزیکسیانی ناوداری ھۆڵیوود (Alan Menken) بوو، پاشان داوایان لەگروپەکەمان کرد بەشداربین لەفیلمەکەشدا وەکو ئەکتەر".

سالار باس لەوەشدەکات کە بەدرێژایی فیلمەکە موزیکی دانسیان ژەنیوە و ماوەی وێنەگرتنەکە ھەفتەیەکی خایاندوە، ئەو وتی "فیلمەکە لەدەرھێنانی دەرھێنەری ناوداری بەڕیتانی (Guy Ritchie)ەو کە ھەموو کارەکانی لەھۆڵیوودە، ئەکتەرەکانیش (Will smith, Mena Massoud, Naomi Scott)ە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم فیلنە ئێستا لەھەموو سینەماکانی جیھان نمایش دەکرێت و کەسانێکی زۆر دەچن بۆ سەیرکردنی فیلمەکە و دیارە کە ئەم فیلمە فیلمێکی زۆر باشی ئەمساڵ دەبێت".

ئەو موزیكژەنە خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت کە ھەوڵیداوە لەزۆربەی موزیکەکان تاموچێژی موزیکی کوردی بژەنێت بەتایبەتیش لەشوێنی ئیمپرۆڤزیشن بەمانای (حویلخود تەقسیمەکان".

وتیشی "پێشنیاری ترم بۆ کراوە کە بە موزیك بەشداری لەفیلمێکی تر بکەم بەڵام تائێستا دیار نیە".

شایەنی باسیشە کە سالار ئەسید لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی ھۆڵەندی (Michel Banabila) زۆر موزیكی فیلم و تەلەفزیۆنیان تۆمار کردوە، ھەروەھا لەکورتە فیلمی کوردی کاڤوکا سپی لەدەرھێنانی خاتوو (ڤیلن مایی) موزیکەکانی ئەم کورتە فیلمە دانان و ئەرێنجی خۆی بوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×