پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی
كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)، به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمرالی به‌ڕێكه‌وتن.
ئاوێنه: ژوری یاسایی سه‌ده، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له
تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ره‌زان سارجا و نه‌ورۆز ئویسال، پارێزه‌رانی
ئۆجه‌لان به‌ره‌و ئیمرالی به‌ڕێكه‌وتون.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژوری یاسایی سه‌ده هێمای بۆ ئه‌وه
كردوه كه له‌داهاتودا زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه بۆ رایگشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر گوشاری مانگرتنه‌كاندا گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لانی
هه‌ڵگرت، ئه‌م دیداره‌ی پارێزه‌ران له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوه‌وه ده‌بێته سێیه‌م
دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و جارێكیش رێگه به خانه‌واده‌كه‌ی دراوه سه‌ردانی
بكه‌ن.