په‌خشكردنی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب به‌شێك بو له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت،
هۆكاری په‌خشنه‌كردنی مارشی ئه‌ی ره‌قیب له‌دانیشتنی تایبه‌ت به رێوڕه‌سمی
سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ئه‌وه‌یه كه مارشه‌كه ته‌نها له‌كاتی كردنه‌وه‌ی
وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌ماندا په‌خشده‌كرێت نه‌ك دانیشتنه ئاساییه‌كان.
ئاوێنه: ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدایه،
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه په‌رله‌مان خۆی بڵاویكردبوه‌وه بڕگه‌ی
یه‌كه‌می بریتی بو له "یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگى وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى
پاكی شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانیی عیراقی و مارشى نه‌ته‌وه‌یى
(ئه‌ی ره‌قیب)."
به‌ڵام له‌ڕۆژی به‌ڕێوه‌چونی دانیشتنه‌كه‌دا مارشی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌ی ره‌قیب په‌خش نه‌كراو هه‌ندێك له میدیاكان و چاودێران هۆكاره‌كه‌یان بۆ
ئاماده‌بونی مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا
گێڕایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی
كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به په‌خشنه‌كردنی سرودى نیشتیمانیى عێراق
و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، له دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان
له رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه له رێكه‌وتی 2019/6/10 له هۆڵی
سه‌عد عه‌بدوڵا له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو رایگه‌یاندوه كه "وه‌ك عورفێكی
په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان
په‌خش كراوه و له دانیشتنه ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"دانیشتی ژماره (7)یش دانیشتنێكی
ئاسایی بوه‌و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بوه، بۆیه په‌خش
نه‌كراوه."
به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و دانیشتنه رۆژی پێنجشەممە, 30 ئایار
2019 له ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئیمزای هه‌ریه‌كه
له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره.
