تالاسیما چیە؟
  2019-06-13       261       

 

تالاسیما یەكێكە لەو نەخۆشیانەی پەیوەندی بە نەخۆشییە بۆ ماوەییەكانی خوێنەوە هەیە، ئەو كەسەی توشی دەبێت تا كۆتایی ژیانی پێویستی بە وەرگرتنی خوێن هەیە.



ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی زانستی كە سایتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە تالاسیما بە نەخۆشییەكی بۆماوەیی خوێن دادەنرێت، دەشڵێت " تارسیما لەرێگەی جینەكانەوە، لەباوانی هەڵگرەوە دەگوازرێتەوە واتە ئەو باوانەی هەڵگری نەخۆشیەكەن هۆكارن بۆ توشبون بە تالاسیما".


راشیدەگەیەنێت هەركاتێك كور‌و كچێك بیانەوێت هاوسەرگیری بكەن‌و هەڵگری تالاسیما بن، ئەگەر چوار منداڵیان ببێت ئەوا دو منداڵیان بە دڵنیاییەوە هەڵگری نەخۆشی تالاسیما دەبن، داواش دەكات بۆ دڵنیا بونەوە پێویستە پێش هاوسەرگیری پشكنین ئەنجام بدەن. 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×