گەرمیان: خوێندکارە دانەمەزراوەکان خۆپیشاندان دەكەن
  2019-06-13       686       


ئەمڕۆ"پێنج شەمە"بۆجارێکیتر بەشێک لە خوێندکارە دانەمەزراوەکانی سنوری گەرمیان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجام داو داوای دامەزراندا دەکەن.

ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: کامەران هەمەوەندی، وەک نوێنەری خوێندکاران بەئاوێنەی ڕاگەیاند:" مەبەستمان لەم خۆپیشاندانە کەئەمڕۆ (پێنج شەمە) لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان ئەنجامماندا گەیاندنی دەنگی خوێندکارانی سنوری گەرمیانە بەدەسەڵات داران و لایەنی پەیوەندیدار".

وتیشی:"ئێمە تەنها داوای مافی خۆمانمانکردوە، کەمافێکی سەرەتای خۆمانە چەندین ساڵ بەنەهامەتی ونەبونی خوێندنمان تەواو کرد بۆئەوەی بەرهەمی ماندو بونمان بەدەست بهێنین، بەڵام بەداخەوە ئەوە چەندین ساڵیشە دوای تەواوکردنی خوێندن لەماڵین، تەنانەت لەکەرتی تایبەت ئیشێکی گونجاومان دەست ناکەوێت"

هەمەوەندی ئاشکرایکرد:" خوێندکارانی گەرمیان بەشێکیان کەفۆرمی 140 یان هەیە بونەتە قوربانی چونکە لەکوردستان نیشتەجێن ولە و جێگایانەی کەفۆرمیان سەربەئەوێ وەک کەرکوک و دیالە لەوێش دانامەزرێن، لەبەرئەوەی کەدامەزراندن هەبێت بەپێی فۆرم و بەشی پارێزگاکانە ئەمەش لەم نێوەندەدا کۆمەڵێک خوێندکار ئەبێتەقوربانی کەگرفتێکی گەورەیە، ئەمە سەرەڕای نەبونی کەرتی تایبەت و نەبونی کارێکی گونجاو بۆنمونە لەم چەند ڕۆژەدا هاوڕێیەکی خۆم لەشیرینی خانەیەک بەناچاری کاریکردوە سینیەک پاقلاوای دروستکردوە تانیوەڕۆ 1,250 دیناریان پێداوە، 100 دیناری داوە بەکرێی ئۆتۆمبێل و 250 دیناریشی داوە بەدەبەیەک ئاو خواردویەتی، لەکاتێکدا دەرچوی زانکۆیەو خاوەنی سێ منداڵە"

هێمای بۆئەوەشکرد:" لەگەڵ چەن هاوڕێیەکیتری دا وەک نوێنەری خوێندکاران لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گرمیاندا کۆبونەتەوەو سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێی ڕاگەیاندون کە ئەو دەنگ و ڕەنگی خوێندکارانە و لەگەڵیاندایە، دڵنیای پێداون کەئەو پشتگیریان دەکات"

بەوتەی کامەران، ڕێژەیەکی زۆر خوێندکاری دانەمەزراو لەسنوری گەرمیاندا هەیە کەلەساڵەکانی 2010 دەوە دەست پێدەکات، ئەمەش ساڵ لەدوای ساڵ ڕێژەکە لەبەرزبونەوەدایە،  بەهۆی نەبونی دامەزراندن، وتیشی ئێساتا دۆخەکە لەڕوی ئابوریەوە بەرەوە باشی دەچێت بۆیە حەقی خۆمانە بەڕاستی ئیتر ئاوڕمان لێبدرێتەوە تاکەی چاوەڕوانی خەونەکەمان بین کەدامەزراندنە.

خوێندکارە دانەمەزراوەکانی سنوری گەرمیان لەساڵی 2019 دا، ئەمە سێیەم جارە گردبونەوە کۆبونەوە ئەنجام بدەن چاوەڕوانی پێک هێنانی حکومەتن بۆئەوەی دابمەزرێن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×