كوردێكی قاچاغچی لەگەڵ فڕۆكەوانێكی ئینگلیز كۆچبەری نایاساییان گەیاندۆتە بەریتانیا
  2021-11-06       4308       
ئا: كاوە ڕەش/بەریتانیا
 

دوو قاچاغچی كەلەكوردێك و فڕۆكەوانێكی ئینگلیز پێكهاتوون  دەستگیركراون، دوای ئەوەی بەهاوبەشی كۆچبەری نایاسایان لەڕێگەی فڕۆكەی بچوك و ئۆتۆمبیلی ڤانەوە، بەنایاسایی گەیاندۆتە بەریتانیا.

(س.خ)،كەخاوەنی شوێنی شۆردنی ئۆتۆمبیل بووە لەناوچەی  ئێرەفۆردشایر،  نزیك شاری بێرمینگهام، بەڵام كارمەندانی پۆلیس بۆیان ئاشكرابووە، كەئەو ڕۆڵێ سەرەكی دەگێڕێ لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێنانی كۆچبەری نایاسایی بەقاچاغ بۆ بەریتانیا.

پۆلیس دەڵێ، (س.خ) لەبەرامبەر هێنانی هەركۆچبەرێكدا، بڕی ١٢هەزار پاوەندی وەرگرتوە، بۆ گەیاندنی بەبەریتانیا.

ئەو لەگەڵ پیاوێكی فڕۆكەوانی بچوك، لەبێرمینگهام بەناوی، بێڵی هیمس، بەهاوبەشی کاری کردوە، بۆ ئەوەی کۆچبەرەكان لەڕێگای فڕۆکەی بچوكی ئاسمانی، لەدەرەوەی سنوری بەریتانیا، دوور لەلەژێر چاودێری ڕاداردا، لەگۆڕەپانەكانی نیشتنەوەی فڕۆكە لەدەشتەیەكان دابەزێنێت و  دواتر بە نهێنی لەناو ئۆتۆمبیلی ڤاندا كەلەژێر تەختەدا شوێنیان بۆ دروستكراوە كۆچبەرەكان بشاردنەوەو  بۆ دەربازبون. 

بەڵام هەرچۆنێك بێت، ئەفسەرانی ناوەندی یەکەی تاوانی  ناوچەیی ڕۆژئاوای میدلاند،  بەكاركردن لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە زانیاری و بەڵگەی گرنگ بەدەست بخەن، لەسەر شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكە بچوكەو شوێنی دابەزاندنی كۆچبەرەكان.

(س.خ)تەمەن 32 ساڵ، لە 17ی تشرینی یەکەمی 2019 لە ماڵەكەی خۆی و  لەسیمۆندس یات دەستگیرکرا، هاوکات حەوت کۆچبەری کوردیش ،کەمنداڵێکیان تێدابووە، كەگەشتی نایاسایان  بۆ ڕێكخرابوو  بڕیاربوە لەبەلجیكاوە بیان پەڕێنێتەوەبۆ بەریتانیا، بەڵام بەهەم ئاهەنگی پۆلیسی بەلجیكاو بەریتانیا،  بۆسەیان بۆ داناون و دەستبەسەر كراون.

پاش لێكوڵینەوەكانیش دەركەوتوە، كەكوردە قاچاغچیەكەو فڕۆكەوانە تەمەن ٢٤ ساڵەكە، پێكەوە كاریان كردوە بۆ بەقاچاغ هێنانی كۆچبەری نایاسایی.

لە مانگی ئەیلولی 2018 ڤانێكی ڤی دەبلیو (كەلەوێنەكەدا) دیارەو خاوەنداریەتی بۆ ئەو گەڕاواتەوە، بەدەستی بەیڵی همیس، تەمەنی 24 ساڵ، لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە، لەشارۆچكەی دانكیغ  لەسەر كەشتیەك دەستگیردەكرێ، كەسێ کۆچبەری نایاسایی تێدا شاردرابونەوە، 

شۆفێر و سەرنشینەکە هەردووك هاووڵاتی بەریتانی بوون، پاش بەندكردنیان لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە، تەلەفۆنێک دەستی بەسەردا گیراوە کەدەركەوتوە، پەیوەندی بەكوردە قاچاغچیەكەوە هەبووە، كەخاوەنی شۆردنگەی ئۆتۆمبیلەو  بۆ ڕێكخستنی مامەڵەی گواستنەوەی كۆچبەرەكان بەكارهاتوە.

بەپێی چەند بەڵگەو داتایەكی فڕۆكەوانی دیكەش كەدۆزراوەتەوە، بەیڵی هامس، لە ڕی فڕۆكەی بچوكەوە لەنێوان ناوچەی کرۆفتهۆلیوود، لەبەریتانیاو لەساڵی 2018دا بە بەردەوامی لە نێوان بەریتانیا و ئامیانی، فەرەنسادا فڕیوە، لەو گەشتانەشدا، چەند جارێك لەناو کێڵگە ئاسمانییەکانی ناوچەكەدا نیشتۆتەوە، بۆ هێنانی كۆچبەری نایاسایی.

چەند داتایەكی دیكەی فڕینیش دەركەوتوە، کەئەو لە فڕۆکەخانەی چرچ فارم، لە نزیک بانبری نیشتۆتەوە لە 8ی ئەیلولیش پێش ئەوەی جارێکی تر لەفڕۆکەخانەی بێرمینگهام دەربچێت. پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانیش دەریان خستوە، كە (س.خ) نزیکی هێڵی نیشتنەوەی ئەو شوێنانە بووە لەو كاتانەدا.

لە 18ی تشرینی یەکەمی 2019 بەیڵی هامس، لەلایەن پۆلیسیەوە ماڵەکەیدا دەستگیرکراوە.

هەریەكە لە(س.خ)ی کوردو، بەیڵێ و هێمسی ئینگلیز، دانیان بەكردەوەكانیان ناوە بۆ هێنانی کۆچبەری نایاسایی، لەگەڵ ئەوەش (س.خ)  كەخاوەنی شۆردنگەی ئۆتۆمبیلیشە،  دانی بەدابینكردنی ماددە هۆشبەرەکانیش دادەنێ، هەروەها لە دادگای باڵای شاری وەرستەر، ڕۆژی  5ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ هەریەكەیان بۆماوەی حەوت ساڵ و نیو، زیندانی کران.

پشکنەری لێکۆڵەر، جولی وودز، لەبەشی پۆلیسی ڕۆژئاوای میدڵاند دەڵێ:ئەمە ئۆپەراسیۆنێكی گەورەو کاری هاوبەش بووە، لەنێوان خۆمان و دەزگای کۆچ و پۆلیسی ووڵاتی بەلجیکا، بۆ تێك شكاندنی تۆڕو باندەكانی قاچاخچیەتی كردن بەكۆچبەرانەوە.

بەگوتەی ئەو لئكۆڵەرەی پۆلیس، ئەو دوو قاچاغچیە پارەیەیەكی زۆریان دەست كەوتوە، لەهێنانی كۆچبەری نایاسایی، وهەروەها پێمان وایە بەشێك لەو كۆچبەرانەش لەغەسڵەكەی ئەو كوردە بەكرێیەكی كەم كاریان پێكراوە.

تۆم پوورسگلۆڤ، سكرتێری داد و بەرنگاری کۆچی نایاسایی وتی: ئەو دوو تاوانبارە بێ ڕێزیەكی زەقیان نیشانداوە بەرامبەر یاساکانی بەریتانیا، کە ئێستا دەبێت بەڕاستی باجی تاوانەكانیان بدەن.

هەروەها دەڵێ، ئێمە سوورین لەسەر بەڕنگاربونەوەو نەهێشتنی كاری قاچاغچیەتی چەپەڵی، ئەوکەسانەی تەنها قازانجی ماددی خۆیان دەخەنە پێش ژیانی پڕمەترسی ڕێگای مەرگەوە.
وەئێمە لەڕێگەی یاسادانان و پلانی نوێی کۆچ و کۆچبەرانەوە، لەهەوڵێ بەرەو پێشەوە چونین، بۆ تێك شكاندنی تۆڕەكانی قاچغچیەتی و  ڕزگاركردنی خەڵك لەمەرگ.


https://west-midlands.police.uk/news/jailed-pair-used-planes-and-vans-smuggle-people-uk.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×