ئەو كۆچبەرەی لەبەریتانیا خۆی تەقاندەوە باوكی عێڕاقیەو دایكی سورییەو ئایینی خۆشی گۆڕیوە
  2021-11-19       3277       

ئا: كاوە ڕەش 

 

یەك شەممەی ڕابردوو، پەناخوازێكی شكست خواردوو بەناو عیماد جەمال سولێمان، تەمەن ٣٢ ساڵ، لەبەردەم نەخۆشخانەی ژنان لەشاری لیڤەرپوڵ، خۆی تەقاندەوە.


هەرچەندە پۆلیسی شارەكەو دەزگای هەواڵگری بەریتانیا (ئێم ئای فایڤ) كردەوەكەیان بەتیرۆرستی ناساندوە، بەڵام هێشتا ڕوون نیە كەپەیوەندی بەهیچ گروپێكی تیرۆرستیەوە هەبێت و  وەچ هۆكارێك لەپشت ئەو كردەوەی ئەوپەناخوازە هەبووە.
عیماد سولێمان، لەسالی ٢٠١٤وە هاتۆتە بەریتانیاو داخوازی مافی مانەوەی كردوە، بەلام كەیسی پەناخوازی ڕەتكراوەتەوە. ئەو كەخۆی بەخەڵكی سوریا ناساندوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ بڕوای بەو نەكردوە كەخەڵكی سوریابێت. هەرچەندە ئەوەی ڕاگەیاندوە كەباوكی عێڕاقیەو دایكی خەڵكی سوریایەو، زۆربەی ژیانی لەعێڕاق بەسەربردوە، بەڵام متمانەیان پێ نەكردوە.
دوای چەندین جار ڕەتكردنەوەی داخوازی مانەوەی ساڵی ٢٠١٧ لەسەردەستی ژن و مێردێكی مەسیحیەوە، ئاینی خۆی لەئیسلامەوە، دەگۆڕێت بۆ مەسیحی.
هەرلەبەر نەبوونی شوێنی ماناوەش، ماوەی ٨مانگ لەماڵی ئەو ژن و مێردە مەسیحیە دەژی بێ بەرامبەرو، لەلایەن كەنیسەیەكی شاری لیڤەرپوڵیشەوە هاوكاری دەكرێت، وەك بەشێك لەكۆچبەرانی دیكە.
بەپێی ڕاگەیاندنە بەریتانییەكان بێت، پێ دەچێت ئەو پەناخوازە بەهۆكاری چاوەڕوانی زۆرو ئەو ناكۆكیەی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەیبوە، ڕەنگە ئەوە پاڵنەری بن، بۆ كردوە خۆكوژیەكەی لەبێ هیوای بۆ بەدەست هێنانی مافی مانەوە لەبەریتانیا.
هەرچەندە لەگەڵ گۆڕینی ئاینەكەی، هاوكات ناوی خۆشی بۆ ئینزۆ فێراری گۆڕیوە، كەناوێكی دوورترە لەناوی موسڵمانان تابتوانێت لانی كەم بەهۆی گۆڕینی ناووئاینەكەی، مافی مانەوە وەربگرێت.
لالەیەكی دیكەوە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، بەهۆی هەبوونی كێشەی دەرونیی و ڕاوەشاندنی چەقۆیەكی گەورە لەناو خەڵكی، كەیسەكەی ڕەتكراوەتەوەو متمانەشیان پێ نەكردوە كەخەڵكی سوریابێت.
بەگوتەی ئەو دووهاوسەر مەسیحیەی ٨مانگ لایان ژیاوە، ئەو كۆچبەرە هەرگیز باسی كردەوەی تیرۆرستی و ئیسلام و شتی وای نەكردوە.
ئەوان دەڵێن، دوای ٨مانگ ئاگادارمان كردوە بۆ ئەوەی بتوانێت شوێنی مانەوەی وەربگرێتەوە، لەگەل ٣٥ پاوەنی هەفتانە ئەگەربێت و داخوازی پێداچونەوەبەكەیسەكەیدا بكات، لەوەزارەتی ناوخۆ.
شوفێری ئەو تاكسیەی عیمادی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی ژنان لەشاری لیڤەرپوڵ دەڵێ، دوای نزیكەی ٧خولەك لەسواربونی ئەو خۆكوژە، تەنها دوو ووشەی قسەكردوە، كەئەویش (نەخۆشخانەت ژنان)،كاتێك گەیشتۆتە بەڕدەم نەخۆشخانەكە دەڵێ، هەستم بەڕووناكیەكی نامۆ كرد لەلای سەرنیشنەكەوە لەپشتەوە، منیش دەرگاكەم لای خۆمەوە، لێ قفل كردو خۆم بەپەلە هاتمە دەرەوە ڕاستەوخۆ تەقینەوەیەك لەناو تاكسیەكەم و لەلای سەرنیشنەكە ڕویدا. 
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ڕایگەیاندوە، لەوكاتەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی لەئەفغانستان كشاونەتەوە، هۆشداری كردەوەی تیرۆرستیان لەخۆرئاوا داوە. دەڵێن پیشبینی دەكەن لەچەند مانگ و هەفتەی دیكەشدا، ئەگەری كردوەی تیرۆرستی هەبێت.
هەرسەبارەت بەو ڕووداوە خۆكوژیەی ئە پەناخوازە، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كەنیسەكانی بەریتانیا تۆمەتبار دەكات، بەهاوكاری كردنی پەناخوازان بۆ گوڕینی ئاینەكانیان، وەدەڵێ، كەنیسەكان بۆ یاری كردن بەسیستەمی كۆچبەری لەگۆڕینی ئاینی پەناخوازان  بۆ مەسیحیەت، تۆمەتبارن، هەروەک بەشێك لەقاچاخچیەكانیش، ئامۆژگاری كۆچبەران دەکەن، بۆ ئەوەی خۆیان بەمەسیحی بناسێنن و هانا بۆ حەزرەتی 'عیسا بەرن' بۆ ئەوەی مافی مانەوە وەربگرن.
بەپێی ئامارێك، كەڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە،لەماوەی ڕابردوودا، زیاد لە دووسەد پەناخواز كەلەووڵاتانی ئیسلامیەوە هاتوون، ئاینی خۆیان لەئیسلامەوە بۆ مەسیحیەت گۆڕیوە، كەتێدا ئامانجیان لێی،بەدەست هێنانی مافی مانەوەیە لەووڵاتی بەریتانیا. بەشێكیان بانگەشەی ئەوە دەكەن، لەئەگەری ناردنەوەیان ژیانیان دەكەوێیە مەترسیەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×