"لەپیرەمەگرون نزیكەی 100 دۆنم پوش‌و پاوان دەسوتێت"
  2019-06-24       565       

 

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی درستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات لەسنوری ناحیەی پیرە مەگرون بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە نزیكەی 100 دۆنم پوش‌و پاوان سوتاوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی درستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بەهۆكارێكی نادیار لەسنوری گوندی "قوجەبڵاخ" ی چەمی رەزان ئاگر لەپوش‌و پاوانی ناوچەكە كەوتوەتەوە‌و پۆلیسی دارستان بەهاوكاری دانیشتوانی ناوچەكە توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.


ئاماژەبەوەش دەكات لەئەنجامی ئەو ئاگركەوتەوەیەدا نزیكەی 100 دۆنم لەپوش‌و پاوان سوتاوە، راشیدەگەیەنێت لێكۆلچینەوەكانیان لەسەر روداوی ئاگركەوتنەوەكە دەست پێكردوە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×