پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە كاندیدانی وەزارەتی بەرگری‌و ناوخۆ‌و داد
  2019-06-24       1470       

 

پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە 3 كاندیدی پێشنیازكراو بۆ پركردنەوەی پۆستە وزارییە پرنەكراوەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

 

ئاوێنە: كەمێك پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق بۆ پركردنەوەی هەریەك لەوەزارەتەكانی ناوخۆ‌و بەرگری‌و داد، متمانەی بەخشییە سێ‌ كاندیدی پێشنیازكراو لەوانە حاكم فاروق ئەمین، كاندید بوە وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد، یاسین تەها، كاندیدی پێشنیازكراو بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ‌و نەجاح شەمەری كاندیدی پێشنیازكراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری.

 

دانیشتنەكەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی 233 پەرلەمانتار بەرێوە چو، كە تێیدا سەفانە تائی كاندیدی پێشنیازكراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پەروەردە نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت‌و شكستی هێنا.

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×