"ئالان كوردی" دەكرێتە فیلمی سینەمایی
  2019-06-29       3885       

 

چیرۆكی ژیانی ئالان كوردی، ئەو منداڵە سێ‌ ساڵەی لەساڵی 2015 بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەكەناراوەكانی دەریای ئیجە خنكا لەلایەن دەرهێنەرێكی تورك بەناوی عومەر ساریكایا دەكرێتە فیلمی سینەمایی.


ئاوێنە: عومەر ساریكایا ، دەرهێنەری تورك بە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی راگەیاندوە كە چیرۆكی ژیانی ئالان كوردی بەناوی "ئایلانی منداڵ" دەكرێتە فیلمی سینەمایی، ئاماژەبەوەش دەكات دەیەوێت لەرێگەی ئەو فیلمەوە نامەیەك بۆ جیهان بنێرێت وەك كارێكی مرۆیی.



دەشڵێت " بەشداری كردنی سەرجەم هونەرمەندەكان لەم فلیمە بۆ كۆكردنەوەی پارە نیە ، وا بریارە لە 20 تەموز كارەكانی تەواو بێت و وە لە 2  ئەیلول لە ئاهەنگێكدا لەشاری بۆدروم نمایش دەكرێت".


پێشتریش هونەرمەندی  ناسراوی جیهانی شاكیرا  بەرهەمێكی ناوازەی  پێشكەش بە ڕۆحی ئایلان كوردی كرد، لێرەدا ئەو وەك بیرخستنەوەیەك گۆرانیەكەی دادەگرینەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×