بەشیر حەداد: مه‌ترسی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ 2019دا نیه‌،به‌ڵام بۆ 2020ناتوانین گه‌ره‌نتی بده‌ین
  2019-07-02       893       

 

بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت مه‌ترسی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ 2019دا نیه‌،به‌ڵام بۆ 2020ناتوانین گه‌ره‌نتی بده‌ین چۆن ده‌بێت، باس لەوەش دەكات حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌ڕاده‌ستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا.


ئاوێنە: بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانەكانی سوپای توركیاوە  بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی له‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتانی دراوسێی عیراقه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ستوری عیراق و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عیراقه‌، چونكه‌ عیراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه‌ ناكرێت سه‌روه‌ری پێشێل بكرێت ئه‌مه‌ قبوڵ ناكرێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا داواده‌كه‌ین ئه‌م بزوتنه‌وه‌ به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی له‌ناو خاكی عیراقدا هه‌ن له‌دژی وڵاتانی دراوسێ، ئۆپراسیۆن دژی وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ستبه‌جێ ڕایبگرن.


ئەو وتی "ڕێگه‌ ناده‌ین له‌خاكی عیراقه‌وه‌ پێشێلكاری و ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ چ له‌كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بێت یا كێشه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی له‌ناو عیراقدا هه‌ن دژ به‌وڵاتانی دراوسێ".


ئاماژەبەوەش دەكات په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ قبوڵ ناكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه‌ دراوه‌ته‌ لایه‌نی توركی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانانه‌ ڕابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پێشێلكاری سه‌روه‌ری عیراق ڕابگرێت و‌هه‌م ئه‌وه‌ به‌ ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی سڤیله‌ له‌و ناوچانه.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×