له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، حه‌وت په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ لەپەرلەمانی عێراق‌و په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ دەستپێکی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان، هەریەک لەپه‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی عێراق، رێبوار ئەورەحمان، بەدرییە ئیبراهیم، ئاریان تاوگۆزی، ئومێد محەمەد، مۆفەق حسێن‌و ڤیان عەبدولعەزیز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
هاوکات، مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەخۆپیشاندانەکانی رانیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.