نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2022-09-10       538       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ، سێ دۆلار بەرزبوەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیكەی 93 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی بۆرسەی بازاڕی جیهانی نەوت، ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 92 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 86 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە سێ رۆژ لەمەوبەر لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی لەدوای دەستپێکردنی شەڕی روسیا و ئۆکرایناوە دابەزی بو و دوێنێ بەڕێژەیەك و ئەمڕۆش زیاتر بەرزبوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×