لە6 مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا زیاتر لە 2 هەزار منداڵ لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبون
  2019-07-07       647       

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یاند  ''لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 2150 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەکە لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبوون''.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌ ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7 ته‌موزى 2019 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند  ''لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 2150 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەکە لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبوون کە 1123 منداڵیان کوڕن ، 1399  یان بە سروشتى لەدایکبوون تەنها 751  منداڵ بە نەشتەرگەرى لەدایکبوون''.

ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  ''سەردانى نەخۆش لەو ماوەیەدا بۆ نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە کە 3193 ئافره‌ت بوون و 2788 نەخۆشیش داخلکراوە''.


هەروەها راشیده‌گه‌یاند 13805 هەزار شیکارى و 1979 هەزار سۆناری بۆ ئەو ئافره‌تانه‌  کراوە کە سەردانى ناو نەخۆشخانەکەیان کردوە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×