نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2022-09-24       429       

نرخی نەوت لەسەدا 5ی بەهای خۆی لەدەستداو بەوەش بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 8 مانگی رابردودا دابەزی.

ئاوێنە: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەکساس بە 78 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبونەوەی بەهای دۆلارو نیگەرانیی لەوەی کە بەرزکردنەوەی سودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ کەمکردنەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت، هۆكارن بۆ دابەزینی نرخی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×