یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردودا زیاتر له 900 به‌ڵێنده‌ر مایه‌پوچبون‌و زیاتر له 600 به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ش له‌لێواری مایه‌پوچبوندان.
ئاوێنه: له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوانیدا لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی خه‌مساردی حكومه‌ت له‌دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران‌و نه‌بونی پاره له‌بانكه‌كان به‌ڵێنده‌ران ڕوبه‌ڕوی شكستی دارایی گه‌وره بونه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردودا 920 به‌ڵێنده‌ر مایه‌پوچبون‌و زیاتر له 600 به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ش له‌لێواری مایه‌پوچبوندان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌سه‌دان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌ستاوه‌و پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران نادرێت، چه‌كی به‌ڵێنده‌ران ناكرێت به‌پاره‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه گیرۆده‌ن به‌ده‌ست نه‌بونی پاره‌و زۆرێكیش له‌به‌ڵێنده‌ران وازیان له‌كاره‌كانیان هێناوه.