مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ر له‌چه‌ند مانگێك به‌ڵگه‌كانی دزینی 3 ترلیۆن‌و 700 ملیار دیناره‌كه‌یان راده‌ستی دادگا كردوه. هاوكات ڕه‌تیده‌كاته‌وه پاره دزراوه‌كانی ده‌سته‌ی باج له‌ته‌مه‌نی ئه‌م حكومه‌ته‌دا بوبێت.
ئاوێنه: لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئیحسان عەبدولجەبار لەپۆستی وەزیری دارایی بەوەکالەت کە لە 12ـی تشرینی یەکەم ئاراستەی مستەفا کازمی کردووە، ئاشکرایکردووە کە دو ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار (3 ترلیۆن‌و 700 ملیار دینار)ی پارەی باج لەبانکی رافیدەین "دزراوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە، مسته‌فا كازمی له‌تویتێكدا رایگه‌یاندووه، "به‌پشتبه‌ستن به‌داتاو زانیاری، به‌ر له‌چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له‌بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه‌و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه."
ئه‌وه‌شی نوسیوه، پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه بكرێت كه زه‌مینه‌سازبون بۆ راكێشانی ئه‌و پاره‌یه له‌هه‌ژماری ده‌سته‌ی باج، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی ته‌نیوه.
كازمی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌دزراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه، له‌ڕێگه‌ی رێكاره‌كانییانه‌وه توانیویانه رێگریی له‌دزینی پاره‌ی زیاتر بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن‌و 700 ملیار دیناری له‌هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاستكرده‌وه، دادگای عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه ده‌ركرد.