2019-07-11   1727     
بڕیارە سبەینێ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، هاوڵاتیان بەبێ جیاوازیی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە، بە گوڵەوە سەردانی مەزارەکەی بکەن لە بناری قەندیل.
ئاوێنه: بەگوێرەی ئاگاداریینامەیەک کە بۆ ئاوێنه نێردراوە، بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ هاوڵاتیان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە لە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆببنەوە و لەوێوە پێکەوەڕوو لە بناری قەندیل بکەن، پاشان کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە بناری قەندیل مەراسیمێک لەسەر مەزاری شەهید دیار غەریب بەڕێوەبچێت.
بەوتەی ئامادەکارانی مەراسیەمەکە، لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانەوە پاس بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و پێداویستیی دیکە دابینکراون و هەرکەسێکیش بییەوێت دەتوانێت بەشداربێت.
بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداریی لە مەراسیمەکەدا بکەن، دەتوانن لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک و کەلار بچنە ئەم ناونیشانانەی خوارەوە یاخود پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
سلێمانی: کاتژمێر ٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانی لە بەردەم ماڵی باوکی شەهید دیار غەریب، لە گەڕەکی بەختیاری پشت مزگەوتی بەختیاری بەڕێدەکەون.
ژ.ت: ٠٧٧٠١٥٢٠٩٩١
کەرکوک: کاتژمێر ٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانی لە بەردەم بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەڕێدەکەون.
کەلار: کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانی بەڕێدەکەون.
ژ.ت: ٠٧٧٢٥١٧٧١١٤