"پارتی و یەکێتی رێگرن لەوەی حکومەتی عێراق قەرز بدات بەجوتیاران"
  2022-12-03       709       

رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پارتی و یەکێتی رێگرن لەوەی حکومەتی عێراق قەرز بدات بە جوتیاران، ئەوەش بە رێگە نەدان بە كردنەوەی لقی بانكێكی كشتوكاڵی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێم.

ئاوێنە: رێبوار ئەورەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نوسراوێکدا، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، ئەوەشی نوسیوە"بەپێی ئەم بەڵگەیە، حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی هەرگیز نایانەوێ کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمدا پێشبکەوێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"جگە لەوەی کە خۆیان هیچ پاڵپشتییەکی ئەو کەرتە ناکەن، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لێکردون رێگەی بدەن لقی بانکێکی کشتوکاڵی لە پارێزگاکانی هەرێم بکاتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم رەتیدەکاتەوەو رازی نییە بە کردنەوەی لقی ئەو بانکە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×