بانكی ناوەندی: دۆلاری‌ زیاتر دەخه‌ینە بازاڕەوە
  2022-12-04       477       


به‌مه‌به‌ستی‌ به‌زركردنه‌وه‌ی‌ به‌های‌ دینار، بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا دۆلاری زیاتر بخاته‌ بازاڕه‌وه‌و بەهاوڵاتیانی‌ بفرۆشێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ببێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار.

ئاوێنه‌: بەپێی نوسراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن د. عەمار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت ئاراستەی هەموو بانکەکان و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوە دراو و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی کراوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، بەئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری لە ئاستی گشتی نرخەکان و نرخی فرۆشتنی دۆلارو جێبەجێکردنی زیادبوونی داواکاریی لەسەر دراوی بیانی لەبازاڕی ناوخۆیدا، بڕیاریدا فرۆشتنی دۆلاری هەفتانە زیاد بکات.

بانکی ناوەندیی عێراق دوپاتیدەکاتەوە كه‌ ئامادەیە  تەواوی پێویستی هاوڵاتیان لەدراوی بیانی دابین بکات.

ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر به‌دیناری عێراقی بەرزترین ئاستی تۆماركردو نرخی‌ 100 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ گەیشتە 150 هەزار دینار، چاوەڕواندەكرێت بڕیارەكەی بانكی ناوەندی، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار داببەزێنێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×