هه‌فته‌ی داهاتوو نرخی دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نرخی پێشتری
  2022-12-09       515       

بانکی ناوەندی عێراق کە بەرپرسی سەرەکی بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی نرخی دۆلارە، بەهۆی گرتنە بەری چەند رێوشوێنێکەوە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە عێراقدا. سەرۆکی بانکی ناوەندیش جەخت دەکاتەوە لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی ئاسایی دەبێتەوە.
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" بەهۆی گرتنە بەری چەند رێوشوێنێک لە لایەن بانکی ناوەندییەوە بووەتە هۆی ئەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بە بەرزی بمێنێتەوە".
 
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو کە بانکی ناوەندی بەشێک لە دەروازەکانی فرۆشتنی دۆلاری داخستووە و دۆلاریشی بە ژمارەیەک بانکی ئەهلی نافرۆشێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بڕی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا کەمبێتەوە و بەمەش نرخی دۆلار بەبەرزی ماوەتەوە.

مستەفا کەرعاوی وتیشی " لەم هەفتەیەوە بڕی زیادەی فرۆشی دۆلار بە بانکەکان زیاد دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ بانکی ناوەندی لە پەیوەندی بەردەوامدابوون."

پەرلەمنتارەکە دەشڵێت " پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی پێداون لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی دۆلار دەچێتەوە نرخی پێشووی و هەردۆلارێک بە ١٤٨٠ بۆ ١٤٧٠ دینار دەبێت و نرخەکەی جێگیر دەبێتەوە".
 
هەفتەی رابردوو نرخی دۆلار ئاستێکی بەرزی پێوانەیی تۆمار کردو هەر ١٠٠ دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×