جەمال كۆچەر: بەهای دۆلار دادەبەزێت
  2022-12-18       563       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، “بەهای دۆلار دادەبەزێت و ئەوەی باسدەكرێت كە گوایە بەهای 100دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار هیچ بنەمایەكی نییە و تەنها دەنگۆیە”.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێكی پەیوەندیی بە فشارەكانی بانكی ناوەندیی ئەمریكاوە هەیە كە فشاری لە بانكی ناوەندیی عێراق كردووە و داوای گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی كردووە و جگەلەوەش چوار لەو بانكانەی كە مەزادی دۆلار دەكەن بە گەندەڵی تێوەگلاون و رێوشوێنی كارگێرییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و هەموو ئەوانەش هۆكاربوون بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

ئاشكراشیكرد، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت و ئەوەی كە باس دەكرێت بەهای 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە بۆ 160 هەزار دینار هیچ بنەمایەكی نییە و تەنها دەنگۆیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×