حكومەتی هەرێم: رۆژانە لە هەرێمی کوردستان 110 تۆن زەیتی زەیتون بەرهەمدەهێنرێت
  2022-12-24       445       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون بە "پاڵپشتیکردنی حکومەت چوەتە قۆناغێکی نوێ" و "لە ئێستادا لە ڕێگەی حەوت کارگەوە ڕۆژانە نزیکەی 110 تۆن زەیتی زەیوون لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت."

ئاوێنە: پێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە كە "کارگەکانی بەرهەمهێنانی زەیتون لە هەرێمی کوردستان بە کوالێتییەکی زۆر باش زەیت بەرهەمدەهێنن و ڕۆژانەش نزیکەی 800 تۆن زەیتون لە جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگرن و زەیتەکەش بەهۆی بونی خواستی زۆر هەر لە ناوخۆ ساغ دەکرێتەوە."

حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا كە "جگە لەو ناوچانەی کە بەفراوین و ساردن، تەواوی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ چاندنی زەیتون شیاوەو دەکرێت تێیدا بڕوێنرێت."

وتوشیەتی" نزیکەی 1350 جوتیاریش لەو بوارە کار دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوامە، لە سیاسەتی پاڵپشتیکردنی جوتیاران و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×