ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، فرۆشتنی دۆلار له‌بانكه‌كان ڕێگایه‌كی كرده‌یی دروسته بۆ گه‌یشتن به‌سه‌قامگیری نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕی ئاڵوگۆڕدا.
ئاوێنه: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێوشوێنه نوێیه‌كانی فرۆشتنی دۆلاری نه‌ختینه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌كی زۆره‌وه‌و زیادكردنی بڕی فرۆشتن به‌كه‌سانی گه‌شتیار له‌سێ هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 10 هه‌زار دۆلار، بژارده‌یه‌كی دروسته بۆ هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیریی بازاڕی دراوه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌و ڕێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر دۆلاری نه‌ختینه به‌رده‌ست ده‌خات له‌ڕێی هه‌لی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه‌وه بۆ لایه‌نه شایسته‌كان و ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
زیاتر لەدوو هەفتەیە نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی دراوی عێراق و هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆته‌وەو ناسەقامگیری لەبازاری دراوەکاندا دروستبووە.
حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی و لایەن پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی کردنەوەی شێوازێكی نوێ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان و بێ بەشکردنی ژمارەیەک بانک لە کڕینی دۆلار بەهۆی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزایان خرابووە سەر، نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوابەدوای ئەمەش، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە بانکی ناوەندی کرد هەنگاوێکی خێرا‌و بەپەلە بنێت بۆ رێگریکردن لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.