په‌رله‌مانتارێك هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌خاته‌ڕو
  2022-12-25       616       


سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی پشوەکان هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشتوە بۆیە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبوه‌تەوە.

ئاوێنه‌: سۆران عومەر له‌باره‌ی هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌مڕۆدا كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌رزترین ئاست، رایگه‌یاند، "بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی پشوەکان، رۆژانی 23، 24 و 25ی ئەم مانگە هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشتوە، بۆیە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبوه‌تەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بۆ ڕۆژەکانی 26، 27، 28 و 29ی ئەم مانگە بڕی 348 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت کە 220 ملیۆن دۆلاری بۆ ناوخۆیە و 128 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵە و دەرەوەی وڵاتە ئەمەش کەمترین خستنەبازاڕی دۆلارە بەبەراوردی هەفتەکانی پێشوی ئەم مانگە.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست و 100 دۆلار به‌ 154 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا كه‌ به‌هاكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×