سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە كە كۆتا ڕۆژی ساڵی 2022ە، نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەچاو دوێنێ نزیكەی دو دۆلار بەرزبوەوە.
ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلارو 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 80 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.