نرخی زێر بەرزترین ئاستی تۆمار کرد
  2023-01-03       539       

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەیانی ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.

ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی 0.8% بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 838 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هاوکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رێژەی 1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بە هەزار و 843.90 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەدەگی ئەمریکا کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت و بڕیاری نوێ لەبارەی سیاسەتی نەختینەیی بانکی بدات.

زێڕ یەکێکە لەو ئامرازانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ باڵانسکردنی دۆخی ئابووری و رێگریکردن لە هەڵاوسان بەکاریدەهێنێت، ئەویش لە رێگەی زیادکردنی سوودەکانیەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×