ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، عێراقیش به كڕینی 130 ته‌ن و 300 كیلۆ زێڕ، ناوی چوه‌ته ناو لیستی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی زێڕ له‌ناو وڵاتانی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه، كه وڵاتی سعودیه پێشه‌نگی لیسته‌كه‌یه.
ئاوێنە: بڵاویكرده‌وه، شانشینی سعودیه به‌رده‌وامه له پێشه‌نگی لیستی گه‌وره‌ترین وڵاتانی عه‌ره‌بی كه خاوه‌نی یه‌ده‌گی زێڕین و له دوای ئه‌ویش لوبنان، جه‌زائیر، عێراق و میسر دێت.
سعودیه خاوه‌نی 323 ته‌ن و 100 كیلۆ، لوبنان 289 ته‌ن و 800 كیلۆ، جه‌زائیریش 173 ته‌ن و 600 كیلۆ، پاشان له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدا عێراق دێت كه خاوه‌نی 130 ته‌ن و 300 كیلۆ، له‌دوای ئه‌ویش میسڕ دێت كه خاوه‌نی 125 ته‌ن و 500 كیلۆ زێڕه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، داتاكانی ڕاپۆرته‌كه ده‌ریخستوه، ئه‌مریكا به یه‌ده‌گی ئه‌و كانزا به‌نرخه له پێشه‌نگی جیهاندایه، كه ده‌كاته هه‌شت هه‌زار و 133 ته‌ن و 500 كیلۆ، له دوای ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا دێت كه یه‌ده‌گی زێڕی سێ هه‌زار و 355 ته‌ن و 100 كیلۆیه، پاشانیش ئیتاڵیا له‌ریزبه‌ندی چواره‌م دێت به دو هه‌زار و 451 ته‌ن و 800 كیلۆ، له‌دوای ئه‌ویش فڕه‌نسا به دو هه‌زار و 436 ته‌ن و 800 كیلۆ دێت، روسیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت به دو هه‌زار و 298 ته‌ن و 500 كیلۆ.